توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌به‌ر مێشكتان زۆر دامه‌نیشن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری له زیانه‌كانی دانیشتنی زۆر ده‌دات، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك و هۆشی مرۆڤ دروست ده‌كات.
ئاماده‌كارانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌به‌ر چاو گرتوه كه وایكردوه سیستمی ژیانی مرۆڤایه‌تی بگۆڕێت و چالاكی زۆر كه‌مبیێته‌وه و دانیشتن زۆر ببێت.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری "Sport Science for Health" بڵاوكراوه‌ته‌وه و له زانكۆی هیدرسفیلدی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه و ئه‌و كه‌سانه به‌شداریان كردوه كه ڕۆژانه زیاتر له 8 كاتژمێر دانیشتون ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی كاركردن یان پشودان بوبێت له ماڵه‌وه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه به پێچه‌وانه‌ی جوڵه‌ی زۆر و چالاكی جه‌سته‌ی دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زیان به تواناكانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ دوور بوون له‌م حاڵه‌ته‌ش باشترین هه‌نگاو وه‌رزشكردن و جوڵه‌ی جه‌ستته‌ییه.
PM:04:38:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه