‌به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ هۆرمۆنێك له‌ له‌شی پیاواندا ئاره‌زووی سێكسی كه‌مده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

لە خانماندا هۆرمۆنی شیر( prolactin) بە شێوەیەکی سروشتی بەرز دەبێتەوە لە کاتی سکپڕی و شیرداندا، بەرزبوونەوەی ئەم هۆرمۆنە لە کاتی کەدا دەبێتە هۆکاری دروست بوونی شیر و ئازاری مەمک، هەروەها نارێکی لە سووری مانگانە، دكتۆره‌ سه‌ناریا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک  هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ خانمان و مه‌ترسی له‌سه‌ر له‌شی پیاوان له‌م بابه‌ته‌دا باسده‌كات.

 هۆکارەکەی بۆی هەیە یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە:
1-گرێی غودەی نوخامی لە مێشک (pituitary adenoma).
2- غودەی دەرەقی تەمەڵ.
3- خواردنی هەنێک حەب و عیلاج وەک
ـ هەندێک دەرمانی چارەسەری بەرز بوونەوەی فشاری خوێن.
 ـ حەبی چارەسەری خەمۆکی و چەند نەخۆشیەکی دەرونی.
 ـ هەندێک حەبی چارەسەری نەخۆشی گەدە.
- هەندێک حەبی ئازار شکێن.
 ـ هەندێک حەبی دژە سکپری و حەبی هۆرمۆن کە لە تەمەنی نائومێدی بەکار دەهێنرێت.

٤. نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و گورچیلە. 
٥. ورووژاندنی زۆری گۆی مەمک.
٦. هەنێک جار هیچ هۆکاری نیە.

لە پیاواندا هۆرمۆنی شیر بۆی هەیە بەرز بێتەوە، نەخۆشەکە کێشەی گەورە بوونی مەمک یان گۆی مەمکی هەیە و هەروەها کەم بوونەوەی ئارەزوەی سێکسی و دەبێتە هۆکاری نەزۆکی ئەگەر چارەسەر نەکرێت.


PM:03:34:02/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 6200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌