سه‌گ درۆی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ڤیه‌نا ئاشكرایان كردوه كه سه‌گه‌كان توانای دیاریكردنی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كه‌سێك ڕاستگۆیه یان فێڵده‌كات له ڕه‌فتاركردن به‌رامبه‌ریان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری Proceedings of the Royal Society B بڵاویكردۆته‌وه تیایدا تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر 260 سه‌گ كراوه له چه‌ند جۆرێكی جیاواز و پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئاژه‌ڵی سه‌گ ده‌توانێت ئه‌و كه‌سانه بناسێته‌وه كه درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له ڕه‌فتاركردن یان درۆ ده‌كه‌ن.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ كردوه و ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه كه منداڵان له‌و ته‌مه‌نه‌دا زوتر متمانه به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌راورد به متمانه‌ی ئاژه‌ڵی سه‌گ به مرۆڤ.
PM:05:35:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوه‌ته‌وه