بابه‌تێكی گرنگ بۆ خانمانی دووگیان له‌باره‌ی ڤاكسینه‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام پسپۆڕان خانمانی دووگیانیان خستۆته لیستێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جۆرێك هه‌ندێكجار به باش و هه‌ندێكجار به خراپیان زانیوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی ئه‌م ڕاستیه‌ی یه‌كلا كرده‌وه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شریتی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری" ده‌لتا" .
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی زانكۆی" ئۆكسفۆرد" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خانمانی دووگیان مه‌ترسی توشبونیان به شریتی گۆڕاوی جۆری ده‌لتا زۆره و له‌كاتی به‌ركه‌وتن به‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه دایك و كۆرپه‌كه‌ی به یه‌كه‌وه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
به‌گوێره‌ی داتاكان یه‌ك له كۆی 10 حاڵه‌تی ئافره‌تی دووگیان ده‌چنه نه‌خۆشخانه به‌هۆی توشبونیان به كۆڤید-19 و پێویستیان به چاودێری وورد هه‌یه و 1 له كۆی 5 ئافرتی دووگیانی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی به‌وه هه‌یه زوو منداڵی ببێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه هیچ ئافره‌تێكی دووگیان كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای وه‌رگرتبێت پێویستی به‌وه نه‌بووه به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه بچێته نه‌خۆشخانه، ئه‌مه‌ش وایكردوه پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه كه پێویسته خانمانی دووگیان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
PM:05:19:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه