گرفتێكی ددان له‌ڕێی ماچه‌وه ده‌گوازرێته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه پزیشكی ددان " تینا سۆ" دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "ئۆرال جینۆم" له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێگه‌ی ئینسایده‌ر ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی ددان ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پوك و واده‌كات ناو ده‌م ببێته سه‌نته‌ری به‌كتریا.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ماچكردن ئه‌و كاته‌ی ببێته هۆی تێكه‌ڵاوبوونی لیكی ده‌می دوو كه‌س ئه‌وه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی دروستبوونی كلۆری ددان و سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌كتریا له‌نێوان ده‌می دوو كه‌سدا و ماچكردنێك كه ته‌نها 10 چركه بخایه‌نێت یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی 80 ملیۆن به‌كتریا و زینده‌وه‌ری وورد ده‌دات"
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه هۆكارێك نییه بۆ ڕێگه گرتن له ئاڵوگۆڕی به‌كتریا له‌كاتی ماچكردنی ده‌می هاوسه‌رانداو تاكه چاره‌سه‌ر خاوێن ڕاگرتنی ددان و سه‌ردان كردنی پزیشكی ددانه به‌شێوه‌یه‌كی ناو به‌ناو و به‌كارهێنانی په‌تی تایبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ددان له مه‌ترسی كلۆری پارێراو بێت"
PM:04:57:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه