ڤیدیۆ: پیاوێك هه‌تا گه‌رماوێك دوای ئافره‌تێك ده‌كه‌وێت و گێچه‌ڵی سێكسی پێده‌كات
وێستگە ستایل-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا ده‌ركه‌وێت پیاوێك گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێك ده‌كات، به‌رپرسانی سعودیه ئاشكرایان كرد ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیر كردوه كه له‌ناو بازاڕێكی بازرگانی له شاری ئه‌بها ئه‌و بێ ڕێزیه‌ی نواندوه.
ئاژانسی هه‌واڵی " واس" له زاری وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی ناوچه‌ی عسیر ئاشكرای كردوه به‌رپرسانی ئاسایش توانیویانه ئه‌و پیاوه ده‌ستگیر بكه‌ن كه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه.
پیاوه‌كه كه به‌ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نییه و له 30 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، هه‌تا گه‌رماوی ئافره‌تان دوای ئافره‌ته‌كه كه‌وتووه و گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوه، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه كامێرایی مۆبایله‌كه‌ی كردۆته‌وه و ڕویكردۆتهوه ئه‌م پیاوه ئه‌و كاته ڕایكردوه و ڕۆیشتووه و دووركه‌وتۆته‌وه.
PM:05:05:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 23440
جار خوێنراوهتهوه