ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرێت پاره‌ی پێده‌درێت
وێستگە ستایل-
بڕیار وایه له سبه‌ینێ هه‌ینییه‌وه هه‌ر كه‌سێك له دانیشتوی ویلایه‌تی نیویۆرك ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرێت بڕێك پاره‌ی وه‌ك دیاری پێ بدرێت.
مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسینه و بڕی دیارییه‌كه 100 دۆلاره و هۆكاری به‌خشینی ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ هاندانی هاوڵاتیانه هه‌تا ڤاكسین وه‌ربگرن،له كاتێكدا ئێستا زۆر به‌خێرایی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێرا بڵاوده‌بێته‌وه له جیهاندا.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی گه‌شه‌پێدانی دارایی له ناوچه‌كه" راشیل لۆب" ده‌ڵێت" پاره‌كه به‌شێوه كارتی داشكاندن به بڕی 100 دۆلار ده‌درێته هاوڵاتیان له دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه یان به‌شێوه‌ی به‌رید بۆیان ده‌نێردرێته‌وه" ئه‌و كه‌سه‌ش كه ڤاكسین له‌خۆی نادات ده‌بێت هه‌فتانه پشكنینی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بكات.
PM:04:21:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4844
جار خوێنراوه‌ته‌وه