به‌وێنه.. پارچه‌یه‌ك كێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ی چارلز و دیانا بۆ فرۆشتن نمایشكرا
وێستگە ستایل-
پارچه‌یه‌كی گه‌وره له كێكی ڕۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شازاده چارلز و دیانا بۆ فرۆشتن دانراوه، دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵگیراوه و له‌سه‌ری ئاماژه‌ی تایبه‌ت به به‌ریتانیا به ڕه‌نگی شین و سوور و ئاڵتونی نه‌خشێندراوه.
ئه‌م پارچه كێكه له‌لایه‌ن خێزانی" مویرا" هه‌تا ساڵی 2008 هه‌ڵگیراوه و دواتر كه‌وتۆته ده‌ست مۆزه‌خانه‌یه‌ك و ئێستاش بۆ فرۆشتن له مه‌زادی Dominic Winter نمایشكراوه.
كێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی چارلز و دیانا 1.5 مه‌تر درێژیه‌كه‌ی بووه و كێشه‌كه‌ی 102 كیلۆگرام بووه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م پارچه‌یه‌ی كه ئێستا ماوه‌ته‌وه یه‌كێك بێت له‌و پارچه كێكانه‌ی كه به‌سه‌ر كرێكاره‌كانی خانوی كلارنس دابه‌شكراوه وه‌ك سوپاسگوزارییه‌ك بۆ هه‌بونیان و كێكه‌كان خراونه‌ته پاكه‌تی تایبه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كان نوسراوه" زۆر به ئاگایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پارچه كێكه بكه چونكه كێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شازاده چارلز و شاژنه دیانا" یه
PM:03:28:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه