ڤیدیۆ: منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ له عێراق هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
ڤیدیۆیی هاوسه‌رگیری منداڵێك كه ته‌مه‌نی كه‌متره له 11 ساڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداد توڕه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و ده‌وترێت هاوسه‌رگیری پێش وه‌خته و له‌م جۆره كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌بێت.
وێنه‌گری ناودار" زهیر العطوانی" گرته ڤیدیۆیی هاوسه‌رگیری ئه‌م منداڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و كه له‌دایكبووی 2010 یه و له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا دایك و كه‌سوكاری كۆبونه‌ته‌وه و خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
بۆ ئه‌م هاوسه‌رگیریه دایكی كوڕه‌كه ده‌ڵێت" ویستومه ژن بۆ كوڕه‌كه‌م بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی خۆشحاڵبم به بینینی منداڵه‌كانی و به ده‌ستی خۆم گه‌وره‌یان بكه‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم"
زاواش خۆشحاڵه به‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كردوه و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌كات ته‌مه‌نی به خه‌سار ده‌چێت"
PM:04:10:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4432
جار خوێنراوه‌ته‌وه