له جه‌ژنی قورباندا.. بزانه كام جۆره‌ی گۆشت بۆ خواردن شیاوه
وێستگە ستایل-
له جه‌ژنی قورباندا به‌كارهێنه‌رانی گۆشتی سوور له وڵاتانی ئیسلامی زۆر زیاد ده‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ كام جۆری گۆشت باشترینه بۆ خواردن؟
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری له میسر بابه‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ڕونكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" ڕه‌نگی گۆشتی فرێش پله‌كانی سووری ئاڵه و بۆنی ئاساییه و بۆنی ناخۆش نییه به‌ڵام گۆشتی به‌ستوو شێوه‌ی دیاره كه به مشار بڕدراوه و بڕێكی زۆر خوێنی پێوه‌یه و سه‌باره‌ت به گۆشتی مانگا ئه‌گه‌ر چه‌وری گۆشتی مانگا ڕه‌نگی زه‌ردێكی ئاسایی بوو ئه‌وه مانای وایه شیاوه بۆ خواردن و هه‌ركات ڕه‌نگی چه‌وریه‌كه زه‌ردێكی زۆر تۆخ بوو باشتر وایه نه‌خورێت"
پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر گۆشت بڕێكی زۆر خوێنی پێوه بوو و ڕه‌نگه‌كه‌ی زۆر تۆخ بوو له‌كاتی كوڵاندا ڕه‌ش بویه‌وه ئه‌وه مانای وایه ئاژه‌ڵه‌كه نه‌خۆش بووه یان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه سه‌ربڕدراوه.
PM:01:02:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوهتهوه