گۆشتی قوربانی بۆ نابێت ڕاستهوخۆ بخورێت؟
وێستگە ستایل-
ئەم نەخۆشیە تازەنیە ونیشتەجێیە لە عیراق وکوردستان بەڵام چەند هۆکارێک هەیە بۆ سەرهەڵدانی وەکو کەمی باران وزۆربونی مێروەکان وەکو گەنە و مێشولە وسەرچاوەکەی بریتیە لە جرج ومشک وگواستەنەوەی راستەوخۆنیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ وپێویستی بە گواستەرەوە هەیە کە مێروەکانە بۆیە کۆنترۆڵکردنی مێروەکان زۆر بە باشی نەخۆشی کۆنترۆڵدەکات ونیشانەی لە ئاژەڵ بەزۆری subclinical واتە بێ نیشانەیە ولەمرۆڤدا هەمان نیشانەکانی کۆرۆنایە ولە کۆتا قوناغەکان خوێن بەربونی ژێر پێست ومردن.
دکتۆر عوسمان پسپۆڕی نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان دهڵێت" بۆ خۆپاڕێزی کۆنترۆڵکردنی مێروەکان زۆر گرنگە لە شوێنی ئاژەڵەکان بەگشتی وکۆنترۆڵکرنی جرج ومشک وئاژەڵی هەڵگری گەنە ئەگەر بەچاو تەندروست دیاربێت نەشیاوە بۆ سەربرین بۆ قوربانی و ئەگەر گۆشتت بۆهات لە جەژنی قوربان راستەوخۆ نابێت بەکاربێت وپێویستە بخرێتە ناو ساردکەرەوە واتە سلاجە بۆ ماوەی لای کەم دە کاتژمێر وباشتر وایە بخرێتە فرێزەر وسەربرینی ئاژەڵ بۆ قوربانی پێویستە لەژێر جاودێری پزیشکی ڤیتێرنەری بێت"
AM:10:36:22/07/2021
ئهم بابهته 13644
جار خوێنراوهتهوه