ڤیدیۆ: خانمێكی عێراقی" به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریم كرد و په‌شیمانم"
وێستگە ستایل-
خانمێكی عێراقی باس له‌وه ده‌كات ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا له پێش هاوسه‌رگیری و له‌كاتی هاوسه‌رگیری و دوای هاوسه‌رگیریش مافیان ده‌خورێت و زوڵمیان لێده‌كرێت.
لینا ته‌مه‌نی 31 ساڵه و دایكی دوو منداڵه، كوڕ و كچێكی 5 ساڵ و 8 ساڵ، به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری كردوه و ده‌ڵێت" وامده‌زانی من چۆن به‌وه‌فام به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ڕێز له من ده‌گرێت و به‌وه‌فا ده‌بێت به‌ڵام ڕۆژانه سوكایه‌تی پێده‌كردم و ئازاری ده‌دام ده‌یكردمه ده‌ره‌وه"
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له یاسای عێراقی ژن بۆی نییه به‌بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی خراپی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه بكات و داوای ئه‌وه‌یان لێكردوم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌شكه‌نجیداوم ئه‌وه به‌ڵگه‌ی نه‌خۆشخانه ببه‌م بۆ ئه‌وه‌ی لێیداوم و هه‌ركات كردمیه ده‌ره‌وه به به‌ڵگه ئه‌وه بسه‌لمێنم ئه‌گه‌ر نا مافی ئه‌وه‌م پێ‌نادرێت داوای جیابوونه‌وه بكه‌م"
ئێستا لینا هێشتا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ته‌ڵاقنه‌دراوه و مانگانه 251 دۆلاری وه‌ك نه‌فه‌قه‌ی منداڵه‌كانی پێده‌درێت له‌كاتێكدا خه‌رجی مانگێكیان زیاتر له 400 دۆلاره و به‌هۆی دۆخی كۆرۆنا لینا كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام لینا كه‌سوكاره‌كه‌ی یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی به‌خێو بكات.
AM:10:04:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 25980
جار خوێنراوه‌ته‌وه