یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسی مه‌یمون له چین تۆماركرا
وێستگە ستایل-
له وڵاتی چین یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن به ئاژه‌ڵی مه‌یموون تۆماركرا كه پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری بووه و توێكاری بۆ لاشه‌ی مه‌یمونێك كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گلۆبال تایمز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری ته‌مه‌ن 53 ساڵ كه له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان كارده‌كات چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وه‌ك دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی تیادا ده‌ركه‌وتوه ئه‌ویش دوای مانگێك له توێكاری لاشه‌ی مه‌میمونێكی مرداره‌وه بوو له سه‌ره‌تای مانگی 3 .
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردوه كه پزیشكه‌كه چه‌ندینجار چۆته نه‌خۆشخانه‌ی جیاواز بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌ڵام 27 ی مایۆ وه‌ك یه‌كه‌م توشبوو به ڤایرۆسی مه‌یموون گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری" گلۆبال تایمز" هاتووه ئه‌م ڤایرۆسه ساڵی 1932 بۆ یه‌كه‌مجار تۆماركراوه و به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ده‌ردراوی له‌ش ده‌گوێزرێته‌وه و ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆیه‌وه %50 یه و له یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی تا ئێستا 50 حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه و ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنه به‌م ڤایرۆسه له جیهاندا تۆماربكرێت.
PM:02:01:19/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه