سزایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسین له‌خۆیان ناده‌ن
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی ئوستورالیا بڕیاریداوه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تیبكاته‌وه ڤاكسین له‌خۆی بدات ئه‌وه له چه‌ندین خزمه‌تگوزاری گشتی و ته‌نانه‌ت له ژیانكردن له ماڵه‌كه‌ی خۆشی بێ به‌ش ده‌كرێت.
فراك پانگالۆ وه‌ك یه‌كێك له سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان ناچار بكرێن به وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ركه‌سێك وه‌رگرتنی ڤاكسین ڕه‌ت بكاته‌وه ئه‌وه ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت گه‌شت بكات و بچێت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و بچێته شوێنه گشتیه‌كان و یانه و میوانی و چێشتخانه‌كان"
بانگالۆ ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتیه‌ك نایه‌وێت گه‌شت بكات یان بچێته بازاڕ و چێشتخانه و قاوه‌خانه و یانه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان ئه‌وه ده‌توانێت ڤاكسین له‌خۆی نه‌دات چونكه بۆ چوون بۆ هه‌ریه‌ك له‌م شوێنانه داوای كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كرێت"
داوا ده‌كرێت هاوڵاتیانی ئوستورالیا به‌دڵی خۆیان و بێ ئه‌وه‌ی زۆریان لێ بكرێت بچن ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناچار نه‌بێت به‌زۆر ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ بكات چونكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و جۆره‌ی ئێستا بڕوات ئه‌وه كاره‌ساتی ته‌ندروستی و ئابووری به‌ڕێوه‌یه و حكومه‌ت ناچار ده‌بێت به‌رده‌وام كه‌ره‌نتین ڕابگه‌یه‌نێت"
PM:12:34:19/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4676
جار خوێنراوه‌ته‌وه