هۆكار و چارهسهری سوڕانی هێلکەی گون
وێستگە ستایل-
سوڕانەوەی هێلکەی گون یەکێکە لە حالەتە باوەکان و هەرە مەترسیدارەکان، بریتییە لە سوڕانەوەی هێلکە گون بەدەوری خۆیدا ئەوەش وادەکات خوێن بۆ گون نەڕوات ئەم حالەتەش ئەگەر بەردەوام بێت بۆ ماوەی زیاتر لە 6 کاتژمێر ئەوا دەبێتە هۆی ڕەش بوونی گون و گانگرین، دكتۆر دلێر پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهبارهی سوڕانی هێلكهی گون دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی :
1-ئازارێکی یەکجار زۆر کە بە بەهێزترین ئازار شکێنەکانیش وەک مۆرفین و ترامادۆل ئێشەکەی نەشکێت
2- ئاوسانی هێلکە گوون
3- هەندێک جار سووربوونەوی پێستی دەوری گون.
4- باوترین تەمەن کە ئەم حالەتە تێیدا ڕوودەدات لە نێوان 11 بۆ 18 سالیە بەڵام لە هەموو تەمەنێک ئەگەری روودانی هەیە.
5-زۆر جار لە کاتی خەودا ڕوودەدات بەتایبەت لە کاتی خۆ سوراندنی لە ناکاو، یان لەحالەتی ئاسایی کاتێک شتێکی بەردەکەوێت یان جار هەیە لە کاتی جووڵەی ئاسایی ڕوودەدات.
چی بکرێت لهم حاڵهتهدا؟
ئەگەر هەرکاتێک ئەو حاڵەتە ڕووبدات دەبێت بە زووترین کات نەخۆش بچێتە فریاکەوتن و دوای نیشان کردنی دەبێت یەکسەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
تێبینی، هەندێک جار لە مندالی بچووک ڕوودەدات بۆیە کاتی گریانی مندالەکە پێویستە گوونیشی بپشکێنرێت.
تێبینی دووەم، مەرج نیە هەموو کاتێک ئازارەکەی وا بەهێز بێت، هەندێ جار ئازاری زۆر نابێت بە تایبەتی لە سەرەتاکانی.
PM:03:57:18/07/2021
ئهم بابهته 6788
جار خوێنراوهتهوه