هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه له به‌ریتانیا ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها یه‌ك ژه‌م له ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه و پێویستان به نه‌خۆشخانه له حاڵه‌تی توشبوون زۆر كه‌مبۆته‌وه و ڕێژه‌ی پارێزراویان له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته %75.
له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆڤید-19 له جۆری ده‌لتا كه یه‌كه‌مجار له هندستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه زۆر بووه و كه‌سانی توشبوو به‌م شریته نوێیه ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارنه‌هێناوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌بێته به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌ی مه‌ترسیدار زۆر كه‌مده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی هه‌بوونی جۆری گۆڕاوی "ده‌لتا" كه زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه و پێویستیان بۆ چوونه نه‌خۆشخانه ته‌نها %10 بووه و ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
AM:11:53:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 8144
جار خوێنراوه‌ته‌وه