ئاوسانی سك نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
ئاوسانی سك یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر هۆكارێك توشی ببێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی حاڵه‌ته‌كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وه‌ك دڵتێكهه‌ڵاتن و سكچوون و ڕشانه‌وه و هه‌ستكردن به نائارامی ناوسكی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشیی كه پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
ئاوسانی سك له‌دوای خواردنی پاقله‌مه‌نیه‌كان و هه‌ندێك جۆری سه‌وزه وه‌ك برۆكۆلی و پیاز و سه‌وزه پڕ ڕیشاڵه‌كان ئاساییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوسانی سك سكچوون و هه‌ستكردن به ماندوێتی و نه‌مانی ته‌ركیز و ئازاری سكی له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی هه‌ناوی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستت بۆ بكات.
زیادبونی ژماره‌ی به‌كتریای گه‌ده (SIBO) له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا واده‌كات خۆراك و پێكهاته سوود به‌خشه‌كان له گه‌ده‌دا نه‌مژرێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وه‌ك" سكچوون یان قه‌بزی و ئازاری سك و دڵتێكهه‌ڵاتن" تیایدا دروست ببێت و پیسایی كه‌سی نه‌خۆش چه‌ور ده‌بێت به‌هۆی نه‌مژینی چه‌وری له كۆئه‌ندامی هه‌رس و كردنه ده‌ره‌وه‌ی له‌ڕێی پاشه‌ڕۆ و له‌ده‌ستدانی كێش و كه‌مخوێنی و كه‌می ڤیتامین B12 و ئاسن دروست ده‌بێت.
AM:11:00:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4880
جار خوێنراوه‌ته‌وه