باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به كۆڤید- ده‌لتا
وێستگە ستایل-
ئازاری سه‌ر و گیرانی قوڕگ و لوت له دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به جۆری نوێی كۆڤید كه ناونراوه " كۆڤید- ده‌لتا" و ئێستا ئه‌م ڤایرۆسه له به‌ریتانیا زۆر بڵاوه.
پرۆفیسۆر" تیم سپێكتۆر" كه سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیه له‌سه‌ر نیشانه‌كانی توشبوون به كۆرۆنای گۆڕاو له جۆری ده‌لتا ده‌ڵێت" نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره نوێیه‌ی شریتی كۆرنا به نزیكه‌ی هاوشێوه‌ی توشبوونه به په‌تای ئه‌نفلۆنزا به‌ڵام به سه‌ختی"
ئه‌م پسپۆڕه داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك له ئێستادا نیشانه‌كانی" كۆكه و تای به‌رز و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی تام و بۆنكردنی هه‌یه" زوو سه‌ردانی بنكه‌كانی پشكنینی كۆرۆنا بكات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببێته‌وه توشبووی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنایه یان نا.
ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به نزیكه‌ی له مانگی 5 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و هندستان یه‌كه‌م وڵات بووه كه حاڵه‌تی توشبوون به‌م جۆره‌ی كۆرۆنای تیایدا هه‌بووه و ئێستا %90 ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا له جۆری ده‌لتایه كه له به‌ریتانیا تۆمار ده‌كرێت.
به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هێشتا نیشانه‌یه‌كی باوی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یه و نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆن له‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌متره به‌راورد به شریته‌كانی دیكه.
AM:10:42:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3868
جار خوێنراوه‌ته‌وه