نیشانه و چاره‌سه‌ری به‌كتریای گه‌ده
وێستگە ستایل-
هێلیکۆبەکتێر پایلۆری یان (H. Pylori) یەکێکە لە باوترین ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و هەندێک جار شێرپەنجەی گەدە، دكتۆر هێژا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌رس و جگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م به‌كتریایه ده‌خاته ڕوو.
ئەم بەکتریایە شێوەیەکی لولپێچی هەیە و توێژینەوەکان دەریانخستوە کە لە زیاتر لە نیوەی خەڵک لە جیهاندا هەیە، وە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ئەگەری توشبونەوەی زۆرە دوای چارەسەر.
نیشانەکان:
-ئازاری سک (وە بەئازارتر دەبێت کاتێک گەدە خاڵیە(
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-نەمانی ئارەزوی خواردن
-قرقێنەی زۆر
-کێش دابەزین
-ئەگەر ئەم هەوکردنە چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی گەدە و بونی برین و دروستبونی زیادەگۆشت لە گەدەدا و چەندین نەخۆشی درێژخایەنی دیکە کە چارەسەرەکەیان قورس تر دەبێت.
دەستنیشانکردن:
پشکنینی پیسای یان پشکنینی خوێن بەس نیە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم هەوکردنە. شێوەی دروستی دەستنیشانکردن بە هەناوبینی دەکرێت و بەشێک لە شانەی ناو گەدە وەردەگیرێت بۆ پشکنینی و زانینی هۆکاری هەوکردنەکە.
چارەسەر:
چەندین ڕێژیمی جیای دژەزیندەی بەکاردێت کە لە ٣ حەب پێکدێن و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ماوەی بەکارهێنانی دیاریدەکرێت.
هەرکاتێک هەستت بە نیشانانەکان کرد، ئەوا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە و بەزوترین کات چارەسەر وەربگرە.
AM:10:08:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 5072
جار خوێنراوه‌ته‌وه