توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئاگاداری دڵتان بن.. شكانی دڵ مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
زاناكان ئه‌و هۆكاره‌یان دیاری كرد كه واده‌كات مرۆڤ هه‌ندێكجار به‌هۆی شكانی دڵیه‌وه دوای پچڕانی په‌یوه‌ندیه‌ك و له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی ئازیزی گیان له‌ده‌ست بدات.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ژیانی پڕ له سترێس و خه‌مباری ئاستی دوو پێكهاته له دڵدا به‌رز ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه شكانی ماسولكه‌كانی دڵ كه پێی ده‌وترێت"تاكۆتسۆبۆ"
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری Cardiovascular Research. بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك ڕووده‌دات كه ماسولكه‌كانی دڵ لاواز ببێت و گوێچكه‌له‌ی چه‌پی دڵ گۆڕانكاری له شێوه‌یدا دروست ببێت و حاڵه‌ته‌كه كار له RNAs -16 و - 26a ده‌كات كه په‌یوه‌ندیان به خه‌مباری و بێزاری و سترێسه‌وه هه‌یه.
زۆر جار نیشانه‌كانی شكانی د ڵ هاوشێوه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ وایه و ئازاری سنگ و ته‌نگه نه‌فه‌سی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی وه‌ستانی دڵ، حاڵه‌ته‌كه بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1990 له ژاپۆن ده‌ستنیشان كرا و ئێستا له به‌ریتانیا ساڵانه 2500 كه‌س توشی ده‌بن و زۆرینه‌یان له خانمانن به‌تایبه‌ت له‌دوای ته‌مه‌نی 45 ساڵی و وه‌ستانی سوڕی مانگانه توشی ده‌بن.
AM:10:04:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4920
جار خوێنراوه‌ته‌وه