به‌وێنه.. به‌فری خوێناوی ترس و دوو دڵی دروستكردوه
وێستگە ستایل-
دانیشتوان و توێژه‌ره‌وه‌كان له ناوچه‌كانی چیاكان ئه‌لب له سویسرا توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون به‌هۆی گۆڕانی ڕه‌نگی به‌فری سه‌ر چیاكه بۆ سوور و هه‌ندێك له‌وان ئه‌م دیارده‌یه‌یان ناوناوه" به‌فری شوتی" یان" به‌فری خوێناوی"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" نیویۆرك تایمز" بڵاویكردۆته‌وه، هۆكاری زانستی پشت ئه‌م دیارده‌یه بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێك له قه‌وزه‌یه له‌سه‌ر به‌فره‌كه و هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له گۆڤاری" فرۆنتیرز ئین پلانت ساینس" ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا باس له‌وه كراوه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌وزه‌كان به‌و جۆره به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌یه كه له به‌فری سه‌ر چیاكان دروست ده‌بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌فره خوێناویه جێگه‌ی ترسه چونكه به‌فر بڕێكی زۆر له گه‌رمی هه‌ڵده‌مژێت و ل ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی ئه‌م به‌فره سوره‌ش زیان به ژینگه ده‌گات.
PM:05:49:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه