له‌سه‌ر كوپێك چا پیاوێك سكاڵای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد
وێستگە ستایل-
پیاوێكی سعودی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركرد بۆ داواكردنی مافی خۆی و سزادانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوپێك چای گه‌رمی ڕشتوه به ده‌ستیدا و ده‌ستی سوتاوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" الوطن" ی سعودی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه دوای دروستبوونی ناكۆكی و شه‌ڕ له‌نێوان دوو هاوسه‌ر ئافره‌ته‌كه كوپێك چای گه‌رمی ڕشتوه به ده‌ستی مێرده‌كه‌یدا و پیاوه‌كه‌ش بۆ داواكردنی مافی خۆی پارێزه‌ری گرتوه و داوای یاسایی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردوه بۆ ئه‌وه‌ی سزا بدرێت .
له به‌رامبه‌ردا ئافره‌ته‌كه باسی له‌وه كردوه كه له پێناو پارێزگاری كردن له‌خۆی ئه‌م كاره‌ی كردوه چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئازاری بدات و له‌ویادا ته‌نها كوپێك چای گه‌رمی شك بردوه و كردویه‌تی به ده‌ستیدا.
PM:05:23:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوهتهوه