كهی پێویسته ئاو بدرێت به منداڵ؟
وێستگە ستایل-
ئەو دایکانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان لایەنیکەم ٦ مانگی یەکەم ھیچ پێویستیان بە ئاو نییە، شیری دایک ٨٠٪ ی ئاوە، واتە کاتێک منداڵەکەت تینووی بوو ئەگەر شیری خۆتی پێبدەیت ھەم تینوێتی و ھەم برسێتیشی دەشکێت!
دكتۆر ئاوات پزیشكی گەشە و نەخۆشی منداڵ دهڵێت"جگە لەوە ڕەنگە سەرچاوەی ئاوەکەت پاک نەبێت و منداڵەکەت تووشی نەخۆشی ڕیخۆڵە بکات، یاخوود لەکاتی برسێتیدا منداڵەکەت دەگری و تۆ وا دەزانیت تینوویەتی لەبری شیر ئاوی پێدەدەی بەمەش بڕێکی کەمتر شیر دەخوات بەراورد بە جاران و وردە وردە کێشی کەمتر دەکات و شیری قوتوش بەھەمان شێوە."
ئەمە تازەترین زانیارییە لەسەر پێدانی ئاو بە مناڵ لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە بڵاوکراوەتەوە.
PM:12:54:13/06/2021
ئهم بابهته 2920
جار خوێنراوهتهوه