ڤیدیۆ: بۆ یه‌كه‌مجار به ته‌نها و به نه‌بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی یادی له‌دایكبوونی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
شاژنی به‌ریتانیا" ئه‌لیزابێس" ی دووه‌م اله بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازی ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداربوو و له‌گه‌ڵیدا یادی له‌دایكبوونی كرده‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه به‌ته‌نها بێت له‌م بۆنه‌یه‌دا و شازاده فلیپی له‌گه‌ڵ نه‌بێت.
شاژنی ته‌مه‌ن 95 ساڵ له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شازاده ئیدوارد ی ئامۆزای و دۆقه كنت مه‌راسیمی " ترۆبینگ زه كیله‌ر" ی كرده‌وه كه زیاتر له 250 ساڵه له به‌ریتانیا یاد ده‌كرێته‌وه.
شازاده فلیپ هاوسه‌ری ئه‌لیزابێس مانگی 4 ی ئه‌مساڵ كۆچی دوایكرد ئه‌مه‌ش دوای 70 ساڵ له ژیانی هاوبه‌شی نێوانیان و له بنه‌ڕه‌تدا یادی له‌دایكبوونی شاژن 21 ی 4 ه به‌ڵام به فه‌رمی له مانگی 6 دا ئه‌م یاده ده‌كاته‌وه و ئه‌مساڵیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی كێكێكی گه‌وره‌ی له‌تكرد به‌و ئومێده‌ی بۆ ساڵی داهاتوو هه‌مان یاد بكاته‌وه.
PM:12:44:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه