ڤیدیۆ: ئه‌وانه‌ی ڤاكسین وه‌رده‌گرن جه‌سته‌یان ده‌بێته موگناتیس؟
وێستگە ستایل-
خانمه په‌رستارێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه باسیده‌كرد گوایه وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی به موگناتیس بوونی جه‌سته، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پلانی له‌م شێوه‌یه له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند دانیشتنێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی ئۆهایۆ ئه‌م خانمه په‌رستاره هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا بیرۆكه‌كه‌ی خۆی بسهلمێنێك كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین جه‌سته‌ی وه‌ك موگناتیسی لێهاتووه و ئاسن و ده‌رزی و كلیل ده‌گرێت به‌ڵام له كۆتایدا نه‌یتوانی بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا چه‌ندین پڕوپاگه‌نده و قسه‌ی جیاواز له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراونه‌ته‌وه له ئه‌مه‌ریكا له‌وانه‌ش" ڤاكسینه‌كان له ناویاندا پێكهاته‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه كه زانیاریه‌كان تۆمار ده‌كات" یان" ڤاكسینه‌كان گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی له‌شی مرۆڤدا ده‌كات " یان باس له‌وه ده‌كرا ڤاكسین ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی CDC ئاشكرای كرد كه ته‌واوی ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها خورافیاته و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ سه‌لماندنیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڤاكسینه بهرههمهاتوهكان دژ به ڤایرۆسی كۆڤید-19 ئه‌م كاریگهریانهیان نابێت.
PM:12:06:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3352
جار خوێنراوهتهوه