ئیتاڵیا ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا بۆ ئه‌م كه‌سانه به‌كارناهێنێت
وێستگە ستایل-
فرانكۆ لۆكاتیللی سه‌رۆكی لیژنه‌ی فێركاری ته‌كنیكی ئیتاڵی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردوه كه چیتر ڤاكسینی جۆری" ئه‌سترازینیكا" ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ زیاتره.
لۆكاتلی ده‌ڵێت" به چاو خشاندنه‌وه به سیناریۆیی په‌تی گۆڕاو" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه كه ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا زیانی زیاتره به‌راورد به سووده‌كانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ كه‌متره.
ئه‌م بڕیاره‌ی ته‌ندروستی ئیتاڵیا دوای مردنی كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوی" كامیلا كانیبا" دێت كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا به جۆرێكی ده‌گمه‌نی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م به‌رپرسه ئیتاڵیه ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ كه‌متره و ژه‌می یه‌كه‌م ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا یان پێدراوه ئه‌وه ده‌بێت ژه‌م دووه‌م ڤاكسینی جۆری ڤایزه‌ر یان- مۆدێرنا وه‌ربگرن"
AM:11:34:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 6240
جار خوێنراوه‌ته‌وه