منداڵان توشی كه‌ڕووی ڕه‌ش ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
زاناكان له هندستان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتوه منداڵان توشی كه‌ڕووی ڕه‌ش ببن له‌م شه‌پۆله نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له وڵاته‌كه‌یان بڵاوبۆته‌وه و شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسه‌كه كار له كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌كات و به ته‌واوه‌تی لاوازی ده‌كات.
كه‌ڕووی ڕه‌ش زیاتر توشی جیوبه‌كان و مێشك و سییه‌كان ده‌بێت و له هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌مدا توشی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بێت.
پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان دكتۆر " جیسال شیس" له نه‌خۆشخانه‌ی فۆرتیس باس له‌وه ده‌كات منداڵان ئه‌گه‌ری توشبوونیان به كه‌ڕووی ڕه‌ش زۆر كه‌متره به‌راورد به كه‌سانی پێگه‌یشتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان سه‌لماندویانه كه توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش دوای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌د خۆراكن مه‌ترسی توشبوونیان به كه‌ڕووی ڕه‌ش زیاتره به‌راورد به منداڵانی ته‌ندروست.
PM:05:57:12/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه