ڤیدیۆ: خاوه‌نی درێژترین برژانگ له جیهاندا ببینه
وێستگە ستایل-
خانمێكی چینی به‌ناوی" یۆ جیانشیا" ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی درێژی برژانگیه‌وه كه 20.5 سانتیمه‌تره.
ئه‌م خانمه گرته ڤیدیۆیی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه كه نازناوی خاوه‌ن درێژترین برژانگی له جیهاندا وه‌رگرتوه و پێشتر له ساڵی 2016 درێژی برژانگی 12.5 سانتیمه‌تر بووه و ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاندوه و ئێستا له‌وای 5 ساڵ به هه‌مان شێوه خۆی بۆته‌وه به یه‌كه‌م كه‌س كه خاوه‌نی درێژترین برژانگه له جیهاندا ئه‌ویش 20.5 سانتیمه‌تره.
جیانشا بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری درێژبوونه‌وه‌ی برژانگی بزانێت سه‌ردانی پزیشكی كردوه به‌ڵام پزیشكه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته بهێننه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی خودادا یه و زانست هیچی له‌و باره‌یه‌وه نه‌زانیوه.
ئه‌م خانمه چینیه پێی وایه هۆكاری درێژبوونه‌وه‌ی برژانگه‌كانی مانه‌وه‌ی بووه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 480 ڕۆژ له‌سه‌ر چیا و برژانگه‌كانی بوزا پێی به‌خشیوه و درێژی برژانگه‌كانی وایكردوه ته‌مه‌نی منداڵتر ده‌ربكه‌وێت.
PM:05:39:12/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوه‌ته‌وه