ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسین وه‌رنه‌گرن سزا ده‌درێن
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ویلایه‌تی" بنجاب" ی پاكستانی هه‌ڕه‌شه‌یان له دانیشتوانی ناوچه‌كه كردوه كه تۆڕی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕێت كه ئاماده نین ڤاكسین له‌خۆیان بده‌ن، ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌خۆیانداوه.
سزاكه ته‌نها بڕینی تۆڕی په‌یوه‌ندی نییه به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانبه‌رن و ڤاكسین له‌خۆیان ناده‌ن موچه‌یان پێ نادرێت.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی سێهه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له پاكستان له ئێستادا ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كه‌مبوون چووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری كه‌ره‌نتین دراوه و بنجاب یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵغترین ویلایه‌ته‌كانی پاكستان.
جگه له سزا پاداشت له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا دوباره كردنه‌وه‌ی سینه‌ما و شوێنه تایبه‌ته‌كانی ئاهه‌نگ گێڕانی ئاینی ده‌بێت.
ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پاكستان گه‌یشتۆته 21500، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و ژماره فه‌رمیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه زۆر كه‌متره له‌و ژماره‌یه‌ی كه له ڕاستیدا هه‌یه.
PM:05:11:12/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4676
جار خوێنراوه‌ته‌وه