هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی خۆپاراستن له جەڵتەی دڵ
وێستگە ستایل-
جەڵتەی دڵ بریتییە لە داخرانی لولەی خوێن کە دەبێتە ھۆی نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ کە زۆربەی جار ھۆکارەکەی مەینی خوێنە ، وە نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەو بەشەی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات.
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:
1-ئازاری سینگ: کە ئازەرەکە ھەست پێ دەکرێ وەک گوشین یان پاڵەپەستۆ خستنە سەر سینگ .
2- ھەناسە تەنگی
3- ھەست کردن بە لاوازی یان پێش چاو تاریک بوون
4- دڵ تێکەڵ ھاتن
5- سەرسوڕان(گێژبوون)
6- ئارەقکردنەوە.
لە کاتی بوونی ئەم نیشانانەدا بە زووترین کات بچۆ بۆ نزیکترین بنکەی تەندروستی .
ھەندێک شت ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن لەوانە :
1- بەرزە پەستانی خوێن .
2- زۆری ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ
3- زۆری ڕێژەی شەکر لە خوێندا .
4- قەڵەوی
5- جگەرەکێشان
6- تەمەن: بە زیادبوونی تەمەن ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵیش زیاد دەکات.
7- قەلەقی
8- نەکردنی مەشق و وەرزش
چی بکرێ بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێ لە ڕوودانی جەڵتەی دڵ؟
1- ئهگەر نەخۆشی شەکرەت ھەیە شەکرەت کۆنتڕۆڵ بکە.
2- ئهگەر قەلەقی ھەوڵ بدە کەمی بکەیەوە
3- ڕێکخستنی کێشی لەش
4- ئهگەر بەرزە فشاری خوێنت ھەیە کۆنتڕۆڵی بکە
5- خواردنی خواردنە تەندروستەکان و دورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا
6- نەکێشانی جگەرە
چۆن دیاری دەکرێت کەسێک جەڵتە لە دڵیدا ڕوویداوە؟
جەڵتەی دڵ دیاری دەکرێت لە ڕێی تەختیتی دڵ ECG و پشکنینی خوێنەوە کە پشکنین دەکرێت بۆ پڕۆتینی دیاریکراو کە لە کاتی بەرکەوتنی زەبر بە دڵ دەردەدرێت وەک ترۆپۆنین.
PM:04:08:12/06/2021
ئهم بابهته 10176
جار خوێنراوهتهوه