ڤیدیۆ: پیاوێك له‌ناو پاسێكدا سوكایه‌تی به كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌كات
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی سوكایه‌تی پێكردنی فرۆشیارێكی تكتی پاس به پیاوێكی دیكه‌ی به ته‌مه‌ن له‌ناو پاسێكدا توڕه‌ی میسریه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه به‌و جۆره ده‌ستیپێكردوه كه پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو پاسی هێڵی گشتی پاره نادات و ئه‌و كاره‌ته پیشانی پیاوی فرۆشیاری تكتی پاسه‌كه ده‌دات كه به‌شداری ساڵانه‌ی هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی هێڵی پاسی گشتی به‌ڵام ئه‌و قبوڵی ناكات و له به‌رامبه‌ردا پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه درۆی له‌گه‌ڵ ناكات به‌ڵام فرۆشیاری تكته‌كه ده‌ڵێت" تۆ شێتی" و چه‌ندین وشه‌ی دیكه‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه به‌كارده‌هێنێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه توڕه‌بوونی میسریه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌موان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه ڕاستیش نه‌بێت نه‌ده‌بوو به‌و جۆره ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكات.
PM:03:21:12/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4368
جار خوێنراوه‌ته‌وه