كچی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
جانا عمرۆ دیاب كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عمرۆ دیاب" به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوڕێكی گه‌نج له هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له ئینستگرام ده‌نگۆی ناوه‌ته‌وه و بۆته جێگه‌ی باسی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر.
جانا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" خۆشم ده‌وێت" و له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته كۆمێنتی داخستوه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌شیاوی بۆ نه‌نوسرێت دوای ئه‌و هێرشه زۆره‌ی له‌لایه‌ن فۆڵۆوه‌ره‌كانی له ئینستگرام كرایه سه‌ری.
ئه‌م خانمه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا كۆمه‌ڵێك وێنه و ڤیدیۆیی كورتی له‌گه‌ڵ هه‌مان گه‌نج بڵاوكرده‌وه وجلوبه‌رگه‌كانی له ئینستگرامه‌وه بۆ فرۆشتن نمایشكردوه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م بابه‌ته ڕوون بكاته‌وه و داوای كردوه كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوای ڕونكردنه‌وه نه‌كات.
PM:03:07:12/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 25364
جار خوێنراوه‌ته‌وه