به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا یان وه‌رگرتوه توشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون
وێستگە ستایل-
زاناكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر داتای 1.7 ملیۆن كه‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌نجامدا كه ڤاكسینی" ئه‌سترازینیكا" دژی ڤایرۆسی كۆڤید-19 وه‌رگرتوه كه توشی خوێن به‌ربوون بوون به‌ڵام ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشتر له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دیكه توشی هه‌مان حاڵه‌ت بوون.
ئه‌م خوێن به‌ربوونه له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌ڕه‌كه‌كانی خوێن (ITP) دروست ده‌بێت كه هۆكاری خه‌سبوونه‌وه‌ی خوێنه و ڕێگری له خوێن به‌ربوون ده‌كات و هه‌ندێك كه‌س له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسین توشی خوێن به‌ربوون ده‌بن، به‌ڵام زۆر به كه‌می ده‌بێته هۆی مردن.
به شیكردنه‌وه‌ی داتاكان كه له" به‌ریتانیا و نیوزلندا" وه‌رگیراوه زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه 1.13 كه‌س له كۆی 100 كه‌س توشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه مه‌ترسیدار نییه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویست نییه سیاسه‌ته‌كانیان له‌باره‌ی پێدانی ڤاكسین بگۆڕن چونكه هێشتا سووده‌كانی ڤاكسین زۆر زیاتره له زیانه‌كانی.
PM:05:01:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4944
جار خوێنراوه‌ته‌وه