ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م گروپه‌ی خوێنن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ كه‌متره
وێستگە ستایل-
دكتۆره یولیا نیناشیفا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خوێنه باس له‌وه ده‌كات جۆرێك گروپی خوێن مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان O یه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر كه‌مه وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ و لاواز بوونی ماسولكه‌كانی دڵ و ته‌نانه‌ت جه‌ڵته‌ی مێشكیش."
به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌متر له هۆكاره‌كانی مه‌یاندنی خوێن Factor VIII-Factor VII و هۆكاره‌كانی فۆنویلبراند Von Willebrand factor به‌راورد به گروپه خوێَنه‌كانی دیكه ئه‌مه وایكردوه ئه‌وانه‌ی گروپی خوێنیان O یه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌متره.
ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هیوایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی گروپی خوێن كه‌سه‌كان سیستمی خۆراكیان دیاری بكه‌ن و له‌كاتی نه‌خۆشیدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
PM:04:00:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 8268
جار خوێنراوه‌ته‌وه