به‌وێنه: دوای جیابوونه‌وه‌ی له كیم.. كانی ویست له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی" كانی ویست" دوای جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئیرینا شایك له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی شایك و ویست چه‌ند وێنه‌یه‌كی هه‌ردووكیانی بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ردووكیان له ژواندان به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیرینا له چه‌ند ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یاریزانی ناودار كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هه‌بووه به‌ڵام ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به یه‌كه‌وه نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كیم ئاشكرای كردوه كه سه‌باره‌ت به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان شایك و ویست، كیم باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بیستوه كه له‌باره‌ی هاوسه‌ری پێشووی ده‌وترێت و ئه‌و هیچ ڕێگر نییه له‌و په‌یوه‌ندییه چونكه هاوسه‌ری ئه‌و نه‌ماوه.
PM:03:36:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 10104
جار خوێنراوه‌ته‌وه