ڤیدیۆ: پیاوان ئاگاداربن ئه‌م ڕه‌فتاره لای خانمان به فێڵكردن داده‌نرێت
وێستگە ستایل-
مانای فێڵكردن له‌لای هه‌ر كه‌سێك به‌جۆرێكه، هه‌ندێك پێیان وایه بێ وه‌فایی و هه‌ندێكی دیكه‌ش سه‌رسامبوون به وێنه‌ی ئافره‌تێكی دیكه و به‌شێكی دیكه‌ش سێكسی ئۆنلاین به فێڵ ده‌زانن به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌بیری نه‌كه‌یت زوو دانانی سنورێكه له په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
جیل به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆكه و له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك بیرۆكه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌شی خۆڵه‌مێشی مێشك خستۆته ڕوو و ئه‌م بابه‌ته‌ش قسه و باسی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ڤیدیۆكه‌ی جیل 85000 بینه‌ری هه‌بووه و تیایدا ده‌ڵێت" فێڵكردن ته‌نها پیاهه‌ڵدانی پیاو نییه بۆ ئافره‌ت یان ماچكردن، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌ی نامه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت ده‌سڕیته‌وه و بوێری ئه‌وه‌ت نییه مۆبایله‌كه‌ت له‌لای جێبهێڵیت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌یت ده‌كه‌ویته ترسه‌وه ئه‌وه مانای وایه تۆ فێڵبازیت"
PM:12:36:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 7672
جار خوێنراوه‌ته‌وه