دراوێكی زێڕی مه‌لیك فاروق به 20 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
وێستگە ستایل-
دراوێكی زێڕ كه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ مه‌لیك فاروق پادشای میسر ده‌گه‌ڕێته‌وه له مه‌زادێكی ئاشكرادا به بڕی 20 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ئه‌مه‌ش نرخێكی خه‌یاڵییه به‌رامبه‌ر به دراوێكی كانزایی.
دراوه‌كه له زێڕ دروستكراوه و له سه‌رده‌می " فرانكلین رۆزفلت" سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵام ڕێگه‌ی نه‌داوه ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی دارایی له وڵاته‌كه‌یدا دروست نه‌بێت و هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی ئه‌و دراوه كانزاییانه‌ی له‌و كاته‌دا دروستكراون له‌ناوبراون و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بونه‌ته خاوه‌نی ئه‌م جۆره دراوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بونه‌ته خاوه‌نی و یه‌كێك له‌وانه‌ش مه‌لیك فاروق پادشای ئه‌و كاته‌ی میسر بووه كه بۆته خاوه‌نی یه‌كدانه له‌و دراوه ئاڵتونیه.
به‌ڵام له ساڵی 1996 به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌لایه‌ن ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و دانه‌یه‌شدا گیرا كه مه‌لیك فاروق خاوه‌نی بووه و ماوه‌ی 5 ساڵ ئه‌م بابه‌ته له كێشمه‌كێشی یاساییدا بوو هه‌تا كه‌سێك بووه خاوه‌نی و چه‌ند جارێك له مه‌زادی ئاشكرادا فرۆشراوه و ئه‌مساڵ به نرخی20 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
له‌سه‌ر دراوه كانزاییه‌كه وێنه‌ی هه‌ڵۆیه‌ك تێكه‌ڵكراو به وێنه‌ی ئافره‌تێك هه‌یه‌كه هێمایه بۆ ئازادی.
PM:12:24:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوه‌ته‌وه