به‌وێنه.. خوێندكاران له هندستان بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه بكه‌ن ده‌چنه سه‌ر شاخ
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆ له هندستان كه ماڵیان له گوندێكی دووره ده‌سته بۆ ئه‌وه بتوانن تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن كه پێویستیان به هێڵی ئه‌نته‌رنێته ده‌چنه سه‌ر چیای ناوچه‌كه‌یان چونكه له‌ناو گونده‌كه‌یان هێڵی ئه‌نته‌رنێت نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئیندپێندنت" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه زانكۆی " میزورام" له هندستان بڕیاری ئه‌وه‌یداوه تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه بێت كه 24 هه‌زار خوێندكاری هه‌یه كه پێویستیان به هێڵی ئه‌نته‌رنێت هه‌یه و ناچارن بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی ئه‌نته‌رنێتیان ده‌ست بكه‌وێت هه‌تا بتوانن تاقیكردنه‌وه بكه‌ن بچنه سه‌ر چیاكانی ئه‌و ناوچه‌یه.
زۆرێك له ڕێكخراوه خێرخوازیه‌كانی تایبه‌ت به خوێندكاران كاریان بۆ ئه‌وه كردوه كوخی تایبه‌ت و كاتی دروست بكه‌ن له‌ناو دارستانه‌كان و لوتكه‌ی چیاكان له‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌گرفت ئه‌مساڵی خوێندن كۆتایی پێ بهێنن.
PM:09:37:09/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه