داهێنانێكی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن
وێستگە ستایل-
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چیتر ده‌توانن له‌ڕێی جۆرێك پشكنینی خوێن ئه‌وه دیاری بكه‌ن كه‌سی توشبوو تا چه‌ند سوودی له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه وه‌رگرتوه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له پێگه‌ی" ناتیور نانۆلۆجی" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه ده‌كرێت له‌ڕێی جۆرێك پشكنین كاریگه‌ری وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی دیاری بكرێت ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشك بڕیاری ئه‌وه بدات نه‌خۆش له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی به‌رده‌وام بێت یان بوه‌ستێت.
زانای بواری فیزیا" شا‌و هیلین" له زانكۆی سه‌نگافوره‌ی نیشتیمانی ده‌ڵێت" ڕێكاره نه‌ریتیه‌كان وه‌ك وێنه‌ی تیشكی وه‌ره‌مه‌كه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی ده‌كرێت سوودی لێ ببینرێت ئه‌مه‌ش كاری پزیشك دوا ده‌خات به‌ڵام به به‌كارهێنانی "ExoSCOPE" ده‌كرێت وه‌ك پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی به‌كاربهێندرێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا چاره‌نوسی نه‌خۆش یه‌كلا بكرێته‌وه."
PM:07:22:09/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوه‌ته‌وه