پزیشكێك هۆشداری له هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌دات كه هۆكاره بۆ توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی میسری هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان كه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه چونكه مه‌ترسی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش زیاد ده‌كات.
دكتۆر محمد پزیشكی پسپۆڕی خۆراكه ده‌ڵێت" بۆنكردنی میوه‌ی شلیك و سێ‌و له‌گه‌ڵ ته‌ماته و په‌نیری ڕیكفۆرد له‌كاتی ده‌رهێنانی له سه‌لاجه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت تا چه‌ند به كه‌ڵكی خواردن دێت ئه‌گه‌ری زۆره كه‌ڕوو له‌سه‌ری دروست بوبێت و به‌هۆی بۆنكردنی توشی كه‌ڕووی ڕه‌ش ببیت، له‌جیاتی بۆنكردن هه‌ركات زانیت خواردن شێوه و پێكهاته‌ی تێكچووه بیخه‌ره ناو كیسه‌یه‌كی داخراو و فڕێی بده.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ته‌ماته و شلیك و خه‌یار و په‌نیر هه‌ركات یه‌ك خاڵی بچووكی كه‌ڕوتان له‌سه‌ر بینی فڕێی بده‌ن چونكه ئه‌مه ڕه‌گی هه‌یه ، به‌ڵام خواردنه ڕه‌قه‌كانی وه‌ك نان و سێ‌و گێزه‌ر و برۆكلی و قه‌رنابیت ئه‌گه‌ر خاڵی ڕه‌شی كه‌ڕوی له‌سه‌ر بوو ئه‌وه ئه‌وه ده‌توانیت ئه‌و به‌شه فڕێ بده‌یت كه كه‌ڕووی پێوه‌یه.
باشتر وایه ئه‌وه‌نده به‌كارهێنانی خێزان خواردن بكڕدرێت چونكه سروشتی كه‌ڕووی ره‌ش به‌و جۆره‌یه كه له پله‌ی گه‌رمای 0-30 پله دروست ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمای سه‌لاجه 3-4 پله‌یه و له‌م وه‌رزه‌دا چاكتر وایه په‌نیر له فرێزه‌ردا هه‌ڵبگیرێت.
PM:03:10:09/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 5840
جار خوێنراوه‌ته‌وه