دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا پزیشكه‌كان هۆشداری له مه‌ترسییه‌كی دیكه ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا دكتۆر نیكۆلاس پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له كۆلێجی پزیشكی له‌زانكۆی" سنترال میشگان" باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆسی دیكه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه هه‌ندێك جۆری ڤایرۆس كه توشی منداڵ ده‌بێت سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه وه‌ك ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ئه‌نفلۆنزا و هه‌ندێك له‌وانه‌ش كه توشی كه‌سانی پێگه‌یشتوو ده‌بێت له‌كاتێكدا له‌بنه‌ڕه‌تدا ساڵانی ڕابردوو له مانگی 5 و 6 ئه‌م ڤایرۆسانه زۆر كه‌مبووه.
دكتۆر نیكۆلاس پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌واو كۆتایی هاتنی په‌تای كۆڤید-19 ڤایرۆسی دیكه سه‌رهه‌ڵبدات به‌ڵام باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن له ته‌واوی ڤایرۆسه‌كان به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و كه‌سانی نه‌خۆش به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خۆت نه‌كوتاوه به‌ڤاكسینی كۆڤید-19.
جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ پایزی ئه‌مساڵ دوباره ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری ڤایرۆسی دیكه سه‌رهه‌ڵبدات.
PM:02:51:09/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 9692
جار خوێنراوه‌ته‌وه