نه‌خۆشی به‌كتریای گه‌ده مه‌ترسیداره؟
وێستگە ستایل-
به‌كتریای گه‌ده بریتییە لە جۆرە بەکتریایەک کە لە ڕێی خواردنی پیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ لەش و لە گەدە دەنیشێت و بۆ ماوەیەکی زۆر بێ نیشانە دەبێت، پاشان دەبێتە هۆی هه‌وكردنی ناوپۆشی گەدە و برینی دوانزە گرێ و گەدە، دكتۆر هاوار پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری به نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
برینەکانی بە هۆی ئەم بەکتریایەوە درووستدەبن ئەگەری ئەوەیان هەیە ببنە شێرپەنجە لە دوای ماوەیەکی زۆر بۆیە چارەسەر و ڕیخۆڵە بینی زۆر گرنگە لەم نەخۆشییە .
چۆن دەستنیشان دەکرێت ؟
1- پشکنینی هەناسە لە دوای خواردنەوەی جۆرە مادەیەک تایبەت ( یوریا کاربۆن ۱۳ )
2- پشکنینی پیسایی
3- پشکنینی لە ڕێی ڕیخۆڵە بینی
مەترسییەکانی نەخۆشەکە:
1- برینی گەدە.
2- هەوکردنی گەدە.
3- شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت.
چارەسەر ؟
لە ڕێی دژە بەکتریا و دژە ترشی گەدە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دەدرێت.
PM:05:06:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 4032
جار خوێنراوهتهوه