ته‌ندروستی جیهانی له بڵاوبوونه‌وه‌ی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوه كه شریتی هندی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌یان وڵات بڵاوبۆته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
ئه‌م شریته نوێیه كه ناوی"B1.617"ه مانگی 10 ی ساڵی پار له هندستان دۆزرایه‌وه و له ئه‌نجامی گۆڕانی شریتی كۆنه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووه و ئێستا له 44 وڵات له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.
جگه له هندستان به‌ریتانیا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌م شریته نوێیه‌ی تیادا بڵاوبۆته‌وه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش به ترس و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتان ناوی ده‌بات.
به‌هۆی ئه‌م شریته نوێیه له هندستان ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت و زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌دات دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده خراپه هندستانی خستۆته حاڵه‌تی كاره‌ساته‌وه.
PM:12:06:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه