‌ڤیدیۆ: هه‌واڵی مه‌رگی شاژن ڕاسته‌؟

وێستگە ستایل-

بێژه‌ری كه‌ناڵێكی به‌ریتانی توشی دۆخێكی ئابڕوبه‌رانه‌ بوو دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ هه‌واڵی مه‌رگی شاژنی به‌ریتانیای له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌ستیر كامبیل بێژه‌ری پرۆگرامی  (Good Morning Britain) مردنی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس به‌شێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌ له‌ میانی دیمانه‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند" ڤینی جۆنز" بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا ده‌ڵێت" زۆر باسی شازاده‌ فلیپ مان كرد له‌دوای مردنی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس " دوای چه‌ند خوله‌كێك داوای لێبوردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و مه‌به‌ستی مردنی شازاده‌ فلیپ بووه‌ نه‌ك شاژنه‌ ئه‌لیزابێس"



PM:03:41:13/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 7888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌