هه‌واڵێكی داڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی ڤاكسینی ڤایزه‌ر
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی دوو توێژینه‌وه‌ی پزیشكی كه له هه‌ردوو وڵاتی " قه‌ته‌ر و ئیسرائیل" ئه‌نجامدراوه سه‌لمێندراوه كه ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر چالاكه و توانای پاراستنی مرۆڤی هه‌یه له هه‌ردوو شریتی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه تیایدا هاتووه كه ڤاكسینی ڤایزه‌ر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مرۆڤ له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به B.1.1.7 ناسراوه و بۆیه‌كه‌مجار له به‌ریتانیا ده‌ركه‌وت باپارێزێت هاوكات مرۆڤ له توشبوون به‌و شریته‌ش ده‌پارێزێت كه به B.1.351 ناسراوه و به‌م دواییانه له باشووری ئه‌فه‌ریقا سه‌ریهه‌ڵداو ئێستا شریته به‌ریتانیه‌كه به‌ربڵاوترین جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنایه له ئه‌مه‌ریكا.
ڤاكسینی ڤایزه‌ر توانای پاراستنی مرۆڤی هه‌یه له خراپترین كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ی %97.4 و به‌گشتی به‌كارهێنانی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر مه‌ترسی چوون بۆ نه‌خۆشخانه و مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ی %95 كه‌مده‌كاته‌وه و وه‌رگرتنی یه‌ك ژه‌م كاریگه‌ریه‌كه‌ی %77 و باشتر وایه هه‌ردوو ژه‌مه‌كه وه‌ربگرێت.
PM:05:32:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 7540
جار خوێنراوه‌ته‌وه