‌زیانه‌كانی ڕاوته‌ری ئه‌نته‌رنێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی

وێستگە ستایل-

له‌ ئێستادا ئامێری ئه‌نته‌رنێت كه‌ به‌ "ڕاوته‌ر" ناسراوه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ پێویستیه‌كانی ژیان و له‌ زۆرینه‌ی‌ ماڵ و شوێنه‌كانی كاركردن به‌رده‌سته‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌ی‌ بێ ئاگابن له‌زیانه‌ ته‌ندروستیه‌كانی .

پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌و تیشكانه‌ی‌ ئامێری "ڕاوته‌ر" ی ئه‌نته‌رنێت دروستی ده‌كات ئه‌م زیانانه‌ به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.

1- خه‌و تێكده‌دات
2- ته‌ركیز كه‌مده‌كاته‌وه‌
3- لێدانه‌كانی دڵ خێرا ده‌كات
4- هۆكاری توشبوونه‌ به‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌ی‌
5-به‌رده‌وام هه‌ستكردن به‌ بێهێزی و لاوازی
6-لاوازی یاده‌وه‌ری و ئاڵۆزبوونی مێشك
7-خه‌مۆكی و بێزاری
8-دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام
9- سه‌رگێژخواردن

باشتر وایه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م زیانانه‌ ڕۆژانه‌ و له‌و كاتانه‌ی‌ پێویستت پێی نابێت ڕاوته‌ری ئه‌نته‌رنێت بكوژێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ زیانی تیشكه‌كانی ئه‌م ئامێره‌ دووربیت.


PM:06:47:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌