سوابی پشكنینی كۆرۆنا له یه‌ك كاتدا بۆ چه‌ند كه‌سێك به‌كارهێندراوه
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ئه‌ندنوسیا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانی ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی شۆردن و دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و سوابانه‌ی بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ هاوڵاتیان به‌كارهێندراون.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردوه كه نزیكه‌ی 9 هه‌زار گه‌شتیار له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری میدان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كراوه به‌و سوابانه‌ی كه پێشتر بۆ خه‌ڵكی تر به‌كارهێندراوه.
كۆمپانیای" كیمیا فارما" كه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م دۆسیه‌یه له ئێستادا داواكاری یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كانیه‌وه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه.
له ئێستادا پشكنینی ڤایرۆسی كۆڤید-19 له زۆرینه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆته ڕۆتین و بۆ هه‌موو هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له زیاد بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
PM:05:58:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه