حه‌ب و سپرای ڤاكسینی كۆرۆنا له ده‌رزیه‌كه باشتره
وێستگە ستایل-
كۆمپانیاكانی ده‌رمان و تاقیگه حكومیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا سه‌رقاڵی دروستكردنی جۆرێك ڤاكسینی كۆرۆنان كه له شێوه‌ی حه‌ب و سپرا به‌رهه‌می بهێنن ئه‌مه‌ش ئاسانتر هه‌ڵده‌گیرێت و به‌كارده‌هێندرێت به‌راورد به‌و جۆره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا كه به ده‌رزی وه‌رده‌گیرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" وول ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤاكسین كه له شێوه‌ی سپرا و حه‌ب به‌رهه‌م ده‌هێندرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌رگری له له‌شدا دروست ده‌كات و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌په‌تاكان له داهاتودا.
له ئێستادا ئه‌و جۆره ڤاكسینانه‌ی كه ڕێگه پێدراون له ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێندراوی كۆمپانیای" ڤایزه‌ر" و" مۆدێرنا"یه كه ڕێگه پێدراوه و زۆر به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام پێویسته له پله‌یه‌كی زۆر ساردا هه‌ڵبگیرێت و به دوو ژه‌م وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڵام ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤاكسین كه له شێوه‌ی حه‌ب و سپرایه توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ شوێنی دورتر هه‌ڵبگیرێت و بگه‌یه‌نرێته شوێنه دوره‌كان.
PM:06:00:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوه‌ته‌وه