ڤیدیۆ: بێژه‌رێكی كه‌ناڵی زاگرۆس به‌هۆی زۆری ئه‌و جوانكاریانه‌ی كردویه‌تی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت
وێستگە ستایل-
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكانی خانمه ڕاگه‌یاندنكارێكی عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م خانمه ده‌كرێت به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه جوانكاریانه‌ی ئه‌نجامیداوه.
ئه‌م خانمه ناوی" دالیا نعیم" ه و پرۆگرامی ""لعبتنا نار" له كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس پێشكه‌ش ده‌كات و به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه زۆره‌ی ئه‌م بێژه‌ره له ڕوخساریدا كردویه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به جۆرێك باسی ده‌كه‌ن كه خۆی كردۆته" بوكی پلاستیكی"
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه دالیا بڕێكی زۆر ماكیاجی بۆ ڕوخساری كردوه و ڕه‌نگی قژی زه‌رد كردوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
PM:06:11:02/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 15360
جار خوێنراوه‌ته‌وه