‌خوروی به‌رده‌وامی پێست نیشانه‌ی‌ توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن

وێستگە ستایل-


ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرفتی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێنیان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دوه‌من ئاستی شه‌كر له‌ خوێنیاندا به‌رزه‌ به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی‌ ئه‌نسۆلین له‌ خوێنیاندا و سێ به‌شی ئه‌م كه‌سانه‌ توشبووی نه‌خۆشی پێستن.

ئه‌و كاته‌ی‌ ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا به‌رز بێت ئه‌وه‌ خوروی به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت و پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئه‌گه‌ر نا نه‌خۆشییه‌كه‌ كاریگه‌ریده‌بێت له‌سه‌ر زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش:

پێگه‌ی‌  Medical News Today چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگیداوه‌ته‌ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌كری خوێنیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م نه‌بن:

1- سیستمی خۆراكیت ته‌ندروست بكه‌
2- ڕۆژانه‌ وه‌رزش بكه‌
3- پارێزگاری له‌ كێشی له‌شت بكه‌
4- له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ت بكات


PM:02:24:20/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌